(کوڕ) یان بوو...یان (کچ)؟.....

لە کاتێکدا زۆر خانەوادە هەن گرفتارن بە دەست منداڵێکى نوقسان و نەخۆشەوەو بیریان لاى ئەوە نییە کوڕە یان کچ...
با بزانین هاوەڵان ڕەزاى خوایان لێ بێت هەرگیز ئەم پرسیارەیان کردووە؟
عن كثير بن عبيد قال: (كانت عائشة (رضي الله عنها) إذا ولد فيهم مولود- يعني: في أهلها- لا تسأل: غلاماً ولا جارية؟ تقول: خُلق سوياً؟ فإذا قيل: نعم. قالت: ((الحمد لله رب العالمين)). قال الشيخ الألباني: حسن الإسناد موقوفا, أنظر صحيح الأدب المفرد (2/13) باب من حمد الله عند الولادة إذا كان سوياً ولم يبال ذكراً أوأنثى برقم(956/1256).
واتە: عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) عادەتی وابوو ئەگەر لە منداڵ و ساوایەكیان ببوایە- واتە لە ناو كەس و كاریدا- پرسیاری نەدەكرد: ئایا كوڕە یان كچ, بەڵكو دەیفەرموو: ئایا لەش ساغ و بێ نوقسانییە؟ ئەگەر بیانوتایە: بەلێ, دەیفەرموو: حەمدو سوپاس بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان.
ليست هناك تعليقات: