ئافرەتانى صەحابى(ڕەزاى خوایان لێ بێت) چەندە بە تەنگ دەرنەکەوتنى ئەندامەکانى لاشەیانەوە بوون...
حَدَّثَنِي عَطَاءُ بْنُ أَبِي رَبَاحٍ قَالَ قَالَ لِي ابْنُ عَبَّاسٍ: أَلَا أُرِيكَ امْرَأَةً مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ؟ قُلْتُ: بَلَى. قَالَ: هَذِهِ الْمَرْأَةُ السَّوْدَاءُ أَتَتْ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ إِنِّي أُصْرَعُ وَإِنِّي أَتَكَشَّفُ فَادْعُ اللَّهَ لِي. قَالَ: إِنْ شِئْتِ صَبَرْتِ وَلَكِ الْجَنَّةُ وَإِنْ شِئْتِ دَعَوْتُ اللَّهَ أَنْ يُعَافِيَكِ, فَقَالَتْ: أَصْبِرُ. فَقَالَتْ: إِنِّي أَتَكَشَّفُ فَادْعُ اللَّهَ لِي أَنْ لَا أَتَكَشَّفَ. فَدَعَا لَهَا, حَدَّثَنَا مُحَمَّدٌ أَخْبَرَنَا مَخْلَدٌ عَنْ ابْنِ جُرَيْجٍ أَخْبَرَنِي عَطَاءٌ أَنَّهُ رَأَى أُمَّ زُفَرَ تِلْكَ امْرَأَةً طَوِيلَةً سَوْدَاءَ عَلَى سِتْرِ الْكَعْبَةِ. أخرجه البخارى(5328) و مسلم(2576)
حەمزە بەرزنجى
واتە: عەطائى کوڕى ڕەباح دەفەرموێت: ئیبن عەباس پێى ووتم: ئایا ئافرەتێکت نیشان بدەم کە لە ئەهلى بەهەشتە؟ ووتم بەڵێ, فەرموى: ئەو ئافرەتە ڕەش پێستەى دەیبینیت هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) و فەرمووى: من پەرکەمم لەگەڵدایەو لە کاتى بورانەوەمدا خۆم دەردەخەم و پۆشاکەکەم لادەبەم, دە سا دوعام بۆ بکە, پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرموى: ئەگەر ئەتەوێت ئارامبگرەو بەهەشت بۆ تۆیە, ئەگەر ئەشتەوێت بۆت دەپاڕیمەوە لە خواى گەورە کە شیفات بدات و چاکت بکاتەوە, ئەویش فەرموى: ئارام دەگرم, بەڵام من لەو کاتەدا خۆم دەردەخەم(و ئەترسم عەورەتم دەرکەوێت) لە خواى گەورە بۆم بپاڕێرەوە کە خۆم دەرنەخەم, پێغەمبەرى خواش(صلى الله علیه وسلم) بۆى پاڕایەوە.
لە سوودەکانى ئەم فەرمودەیە ئەوەیە: ئافرەتانى صەحابى چەندە بە تەنگ ڕەزامەندى خواى گەورەوە بوون, چەندە عەوداڵى بەدەست خستنى بەهەشت بوون, هەروەها چۆن خەمى گەورەى ئەو ئافرەتە (کە ئەڵێن ناوى سەعیرەى ئەسەدى یان ناوى شەقیرە بووە) بریتى بووە لەوەى لاشەى خۆى لە کاتى بێ ئاگاییشدا دەرنەخات. بورانەوەو ئازارو نەخۆشى و دونیا گرنگ نەبووە بەلایەوە بەڵکو گرنگ دەرنەکەوتنى لاشەیەتى.!! کەچى ئافرەتانى موسڵمانى ئێمە بە دەستى خۆیان و بە بەئاگایشەوە لاشەى خۆیان بۆ بێگانان دەردەخەن..!!
هەر هەمان خەم بووە کە ئوم سەلەمە بە لایەوە زۆر گرنگ بووە:
عَنْ ابْنِ عُمَرَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): (مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلَاءَ لَمْ يَنْظُرْ اللَّهُ إِلَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ, فَقَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ: فَكَيْفَ يَصْنَعْنَ النِّسَاءُ بِذُيُولِهِنَّ؟ قَالَ: يُرْخِينَ شِبْرًا. فَقَالَتْ: إِذًا تَنْكَشِفُ أَقْدَامُهُنَّ. قَالَ: فَيُرْخِينَهُ ذِرَاعًا لَا يَزِدْنَ عَلَيْهِ. أخرجه الترمذي وابن ماجه و صححه الألباني أنظر جلباب المرأة المسلمة ص80.
واتە: پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرموى: هەرکەسێک بە فیزو خۆ بەزلزانینەوە پۆشاکەکەى درێژ بکات و بە دواى خۆیدا بیخشێنێت لە ڕۆژى دوایىدا خواى گەورە تەماشاى ناکات, ئوم سەلەمە فەرموى: ئەى ئافرەتان چى بکەن لە چمکەکانیان؟ فەرموى: با بستێک درێژى بکەن, فەرموى: جا ئەو کاتە قاچەکانیان دەردەکەوێت! فەرموى: دەى با باڵێک درێژى بکەن و لەوە زیاترى نەکەن.
ئەوەتا ئەو خەمى بووە لە کاتى سواربوون و دابەزین لە وڵاغ و سەرکەوتن بەسەر پلەیەکیشدا قاچەکانى دەربکەوێت و بێگانە بیبینێت..لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئافرەتان بە دەستى خۆیان زۆربەى ئەندمەکانى لاشەیان دەرخستووە, جا بە کورتکردنەوەى پۆشاک یان تەسک و تەنک کردنەوەى.
نەک تەنها لە ژیاندا..بەڵکو ئافرەتانى صەحابى (ڕەزاى خوایان لێ بێت) لە خەمى ئەوەدا بوون دواى مردنیشیان ئەندامانى لاشەیان نەبینرێت:
عن أم جعفر بنت محمد بن جعفر أن فاطمة بنت رسول الله(صلى الله علیه وسلم)قالت :
(( يا أسماء ! إني قد استقبحت ما يُصنع بالنساء ـ أي عند الموت ـ أن يطرح على المرأة الثوب فيصفها، فقالت أسماء : يا ابنة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - ! ألا أُريك شيئاً رأيته بالحبشة ؟ فدعت بجرائد رطبة، فحنتها، ثم طرحت عليها ثوباً، فقالت فاطمة : ما أحسن هذا وأجمله، تُعرفُ به المرأةُ من الرجل . فإذا مت أنا فاغسليني أنت وعلي، ولا يدخل عليَّ أحدٌ، فلما توفيت غسلها علي وأسماء رضي الله عنهما )) رواه أبو نعيم في الحلية والبيهقي. مختصر جلباب المرأة المسلمة للألباني (ص: 36)
واتە: فاطمەى کچى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرمویەتى: ئەى ئەسماء من ئەو شتەم زۆر پێ ناشیرینە کە بە ئافرەتان دەکرێت لە کاتى مردنى یەکێکیاندا بەوەى پارچە قوماشێک دەخەنە سەر لاشەکەى و شێوەى لاشەى دیارە لێوەى, ئەسماء فەرموى: ئەى کچەکەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) شتێکت نیشان بدەم کە لە حەبەشە بینیومە؟ داواى چەند دارێکى تەڕى کرد و لارى کردەوەو پۆشاکێکى لەسەرى دانا (لە شێوەى تابوت), فاطمە فەرموى: ئەمە چەند چاک و جوانەبە هۆیەوە ئافرەتى لە پیاو پێ جیا دەکرێتەوەو لاشەى نابینرێت, ئەگەر من مردم تۆو عەلى هاوسەرم بمشۆن و با کەس نەیەتە ژوورەوە بۆ لام, جا کاتێ وەفاتى کرد عەلى و ئەسماء شۆردیان.
شێخ ئەلبانی (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) فەرمویەتى: سەرنجى ڕەوشتى فاطیمەى کچى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) بدە چۆن بە لایەوە ناشیرن بووە ئەندامەکانى لاشەى ئافرەت لە کاتى مردنیشیدا دەربکەوێت, کە گومانى تێدا نییە دەرکەوتنى ئەندامەکانى لاشەى ئافرەت لە پۆشاکى تەسکەوە بە زیندوێتى زۆر ناشیرینترە, دەبا ئافرەتانى موسڵمانى ئەم سەردەمە سەرنجى ئەمە بدەن و ووریاى خۆیان بن دوور بکەونەوە لەو پۆشاکە تەسکانەى وەصفى گەردن و ناوقەد و کەمەرو قاچ و ئەندامەکانى ترى لاشەیان دەکات و دەرى دەخات, پاشان داواى لێخۆشبوون بکەن لە خواى گەورەو بگەڕێنەوە بۆ لاى و ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەرى خوایان لە بیر بێت کە فەرمویەتى: (الحياءُ والإيمان قُرنا جميعاً ، فإذا رُفع أحدهما رُفع الآخر). رواه الحاكم وقال صحيح على شرط الشيخين ووافقه الذهبي وهو كما قالا.
واتە: شەرم و ئیمان بە یەکەوە کۆکراونەتەوە, ئەگەر یەکێکیان بەرز کرایەوەو هەڵگیرایەوە ئەوى تریشیان بەرز دەبێتەوە./ مختصر جلباب المرأة المسلمة للألباني (ص: 36)
دەسا خۆشکى بە ویقار و سەنگینم چاو لەم ئافرەتانە بکە, ئەمانە پێشەنگى تۆن, وە با خۆداپۆشینت یەکێک بێت لەو مەسەلانەى هەرگیز سازشى لەسەر نەکەیت..
خواى گەورە لە دونیاو قیامەتدا بتپۆشێت.
No comments: