شەڕ کردن لەگەڵ خوادا لە یاری پلەی ستەیشنەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەقینە!.

بەهۆی دوورکەوتنەوەی گەنجەکانمان لە بیرو باوەڕی ڕاستەقینەی ئیسلامی و ، لادان و هەڵخلیسکانی زۆرێك لە مامۆستایان و بانگخوازان و سەرکردەی لایەنە ئیسلامی یەکان و ، خۆ خەریك کردنیان بە شتی لاوەکی یەوەو بێ ئاگاییان لە پیلانە گڵاوەکانی بێباوەڕان و، هاتنی شاڵاوی فکری و سەربازی بۆ وڵاتانی مسوڵمانان ، ئەو بۆ شایی یە گەورەی دروست کردوە کە زۆر بە ئاسانی لەڕێی یاری کردنی پلەیس تەیشن و فلیم و کتێب و نوسراوەکانی ماسۆنیەتی جیهانی یەوە ،

توانراوە عەقڵی گەنجەکانمان بگؤردرێت و زۆر بە ئاسانی کاریگەری دروست بکات لەسەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ئیسلامی یەکان ، بەتایبەتی چینی گەنجان و تازە پێگەشتوان! ، بۆ داماڵینی بیرو باوەڕی ئیسلامی و سڕینەوەی ترسان لەخوای گەورەو ئاسایی کردنەوەی دژایەتی کردنی خوای گەورەو پەیامە ئاسمانی یەکانی!.
ئەوەی کە من باسی دەکەم نە سیناریۆیە نە دروستکراو ، بەڵکو هەمووی بەڵگەو دۆکۆمێنتە کە لە یەکێك لە ڤیدیۆکانی خۆیانەوە وەرم گرتوە کە لەبەشی خوارەوەی بابەتەکەدا کرتەیەکی چەند دەقەیی دەخەمە پێش چاوتان إن شاء الله، کە چۆن کەسێك پاش شەڕکردن و ماندو بونێکی زۆر بە حسابی یاریەکە خۆی دەگەیەنێتە لای عەرشی خواو، پاش ئەوەی کۆمەڵێك فریشتە لە هەڵگرانی عەرش ڕو بەڕوی دەبنەوە ، زاڵ دەبێت بەسەریانداو پاشان العیاذ بالله خواش دەکوژێت!.
پێش ئەوەی دەست بکات بەشەڕ لەگەڵ خوادا ، بەزمانێکی ڕەوانی ئینگلیزی پێی دەوترێت ئایا ئامادەیت شەڕ بکەیت لەگەڵ خوادا؟، ئەویش دەڵێت: بەڵێ بەدڵنیاییەوە!، ئەمە وەك لەسەرەتادا ئاماژەی پێکراوە گەر ئەوکەسە وا نەڵێت ئەوە ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت!.
هەڵبەتە العیاذ بالله ئێمەی شوێن کەوتەی کیتاب و سوننە باوەڕمان وایە کەخوای گەورە لەهیچ شتێك ناچێت لەدروستکراوەکانی وە نە نێرە نە مێ ، بیسەرو بیناشە، بەڵام چۆن ئەوە تەنها خوای بەرز خۆی دەزانێت و ئێمەی دروستکراوی خوای گەورە دەسەوەستان ماوین لە ئاستی گەورەیی و دەسەڵاتی خوای گەورەداو، بەهیچ شێوازێك هیچ دروستکراوێکی توانای بینینی خوای گەورەی نی یە لە ژیانی دوونیایدا، چی جای جەنگ کردن لەگەڵ خوادا العیاذ بالله!.
بەلام لێرەدا ئەوەی کە گرنگە باسی بکەم ئەو هەوڵە نەزۆك و سامناکەی ماسۆنیەتی جیهان و بێباوەڕانە کە ئاسایی دەکرێتەوە لای مرۆڤ بە گشتی و گەنج و لاوی مسوڵمان بە تایبەتی کە بتوانێت ڕوبەڕوی خوا ببێتەوەو، تەنانەت بیشی کوژێت، کە دەبێتە سەرەتایەك بۆ بەرەو بێباوەڕ بردنی گەنج و لاوەکان و ، ئاسایی بونەوەی دژایەتی کردنی خوای گەورە و پەیامەکەی!.
ئەوەی جێگای داخە دایکان و باوکانیش بە بێ بیر کردنەوە ، یان بونی زانیاری لەسەر ئەو جۆرە یاریانە ، بۆ ڕازی کردنی دڵی منداڵەکانیان بە نەزانینەوە ڕێگای کافر بون بۆ مناڵەکەی هەڵدەبژێرێت و بەدەستی خۆی و بەپارە بۆی دەکڕێت، چونکە کافربونەوە بەگاڵتەوە یان بەڕاست بوترێت هەر کافربونە!، ئەگەر کەسێك پێی بوترێت ئامادەی شەڕ لەگەڵ خوادا بکەیت و بڵێ بەڵێ! ، با نیەتیشی وا نەبێت ئەوە کەوتۆتە ناو بێباوەڕی و کوفرەوەو، دووبارە دەبێت شایەتومان بێنێتەوەو تەوبە بکات لەسەر ئەو وتەیە چی جای بە کردەوە ،کەسێك شەڕ بکات تا بچێتە جێگایەك وەك عەرش دروست بکرێت و ، پاشان شەڕ لەگەڵ خوادا بکات و بیکوژێت!.
ئەم یاریانە زۆرن هەندێکیان لەسەر ڕۆژی دوایی و دۆزەخە کە وا پیشان دەدات زۆر ئاسان جەنگاوەرێك پاش ئەوەی خێزانی دەخرێتە دۆزەخەوە ، دەتوانێت بڕواتە ناو قوڵایی دۆزەخ بەشەڕکردن خێزانی ڕزگار بکات، وە بەشێکیشیان شەڕکردنە لەگەڵ خوادا العیاذ بالله.

ئەم یاریە لەساڵەکانی ٢٠٠٥ تا ئێستا چوار بەشی دەرچوەو، هەرچەندە پاش بەدوادا چون هێشتا بەشی چوارەم دیار نی یە!، وا بڕیارە ساڵی ٢٠١٥ بەشی پێنجەم دەربچێت بۆ پلەی ستەیشنی چوار، بەپێی گەیاندنی زانیاریەکان لەلایەن ئەو برا بەڕێزەی کە شارەزایە لە یاریەکانی پلەیس تەیشن و بەدوادا چونی بۆ دەکات، ئەم یاریانە بەردەوام دەبێت بۆ بەلاڕێ بردنی گەنجان و دروستکردنی دووژمنایەتی لە نێوان مرۆڤی دروستکراو خوای گەورەدا، ئەگەر چی هەندێك دەڵێن ، ئەوە مەبەستی خوای یۆنانیەکانە بەڵام ، دەبێت گەنجەکانمان بزانن کەوا ئێمە تەنها خوایەکمان هەیەو ، دژایەتی کردن و شەڕ کردنیش لەگەڵ خوادا ئەستەمەو ، نابێت بە هۆکاری ناوی شەڕکردن لەگەڵ خوادا ئەو پەردەیەو سنورە بشکێنین!.
بەم شێوەیە
پلەیس تەیشنی دوو ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧ ژمارە یەك و دووی دەرچوە!
22/3/2005 god OF WAR 1

13/3/2007 god OF WAR 2

هەمان یاری بۆ مۆبایل و پی ئێس پی ساڵی ٢٠٠٧ دەرچوە!
20/6/2007 god OF WAR

بۆ پی ئێس پی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارە سێی دەرچوە!.

4/3/2008 god OF war 3

بۆ پلەیس تەیشنی سێ، بەدووش ئیش دەکات ساڵی ٢٠٠٨ ژمارە سێی دەرچوە!.

16/3/2010 god OF war 3

تێکڕای یاریەکان لەساڵی ٢٠١٣ پێکەوە دابەزێنراون
12/3/2013 god OF war

ئەوەی ئێستاش کە کرتە ڤیدیۆیی یەکەی بڵاو دەکەمەوە ناوی DESTINY یەو مانگێك لەمەو پێش لەبەرواری ١٠ . ٩ . ٢٠١٤ ، دەرچووە کە بەحساب دەگاتە لای عەرشی خواو دەکەوێتە کوشتنی فریشتەو پاشان لەگەڵ خواشدا شەڕ دەکات و دەی کوژێت العیاذ بالله.
لە کۆتایی دا ئەمە مشتێکە لەو خەرمانە کوفریەی کە هاتۆتە نێو وڵاتانی ئیسلامی و لەوێشەوە بۆ سوچی ماڵەکانمان و ، کاتێك بە خۆمان دەزانین مناڵەکانمان بونەتە جەنگاوەرێکی قارەمانی دژ بەخواو پەیامەکەی دەجەنگێت!.
ئەی گەنجی خۆشەویست ئاگاداربە پێویستە لەجیاتی خۆ سەرقاڵ کردنت بەم یاریە بێ سودو کوفریانەوە ، خۆت سەرقاڵ بکەیت بەخوێندنەوەت لەسەر بیرو باوەڕەکەت و ناسینی خواکەت وەك خۆی، بۆ ئەوەی بە بێ ئاگا نەکەویتە داوی شەیتان و مرۆڤە یاخی و سەرکەشەکانەوەو سەرەنجامت بە بێباوەڕی بگەڕێیتەوە لای خوای گەورە!.

داواکارم ئەم زانیاریانە بڵاو بکەنەوە و هەرکەسیش تائێستا ئەم یاریانەی کردوە با وازی لێبهێنیت و تەوبە بکات و سیدیەکانی بشکێنێت و هاوڕێکانیشی لێ ئاگادار بکاتەوە!.


لەگەڵ ڕێزی براتان: باوکی ئەسماء
https://www.facebook.com/video.php?v=939302859430878

شکاندنى سیدىیەکان لە لایەن برایەکەوە:


No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *