ئێمه‌ چه‌نده‌ مه‌زن بووين .!

له‌ قه‌يسه‌ری ئيمپراتۆری ڕۆمه‌وه‌ بۆ معاويه‌ :
هه‌واڵمان پێگه‌يشت به‌وه‌ی له‌نێوان ئێوه‌و عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاليب ڕوویدا ئێمه‌ پێمان وايه‌ تۆ هه‌قتری بۆ خيلافه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مرم پێبكه‌ی له‌شكرێكت بۆ ده‌نێرم كه‌ سه‌ری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاليبت بۆ بێنن .


معاويه‌ وه‌ڵامی دايه‌وه‌ :
دوو برا به‌ كێشه‌ هاتوون تۆ چيته‌ كه‌ دێيه‌ به‌ينيانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بی له‌شكرێكت بۆ ده‌نێرم كه‌وا سه‌ره‌تاكه‌ی لای تۆو كۆتاييه‌كه‌ی لای من بێت و سه‌ری تۆم بۆ بێنن و پێشكه‌ش به‌ عه‌لی ده‌كه‌م .

ئێمه‌ چه‌نده‌ مه‌زن بووين .!
خاليدی كوڕی وه‌ليد نامه‌يه‌كی بۆ كيسرا نارد و وتی : موسڵمان ده‌بی باشه‌ ئه‌گه‌ر نا پياوانێكت بۆ ده‌نێرم كه‌وا مردنيان خۆش بوێت هه‌روه‌ك ئێوه‌ ژيانتان خۆش ده‌وێ ، كاتێك كيسرا نامه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ نامه‌يه‌كی بۆ پادشای چين نارد تيايدا داوای يارمه‌تی و كۆمه‌كی سه‌ربازی كردبوو ، پادشای چين وه‌ڵامی دايه‌وه‌ (ئه‌ی كيسرا من هێزی ئه‌و كه‌سانه‌م نيه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بيانه‌وێ شاخه‌كان له‌ شوێنی خۆيان ڕابچڵه‌ كێنن و ده‌ربهێنن ئه‌وا واده‌كه‌ن ) .
چ سه‌ربه‌زيێك بوو ئێمه‌ تێيدابووين ، ئێمه‌ چه‌نده‌ مه‌زن بووين.!

له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا:
كه‌شتيه‌كانی عوسمانی كاتێك به‌لای شارێكی ئه‌وروپايی ده‌ڕۆيشتن كه‌نيسه‌كان لێدانی زه‌نگه‌كانيان ڕاده‌گرتن له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌شكری موسڵمانه‌كان نه‌وه‌ك بترازێن و شاره‌كانيان فه‌تح بكه‌ن .

ئێمه‌ چه‌ند مه‌زن بووين.!
باس ده‌كرێت كه‌وا له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا يه‌كێك له‌قه‌شه‌كانی ئيتاڵيا له‌ شارێكی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاوه‌ستا و وتاری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ داو گوتی :
بێ گومان جێگای داخه‌ كه‌ ده‌بينين گه‌نجه‌ گاوره‌كانمان لاسای موسڵمانه‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌هه‌موو جل و به‌رگێكيان دا و له‌ شێوازی ژيانيان و بيركردنه‌وه‌يان ، به‌ڵكو تا ئه‌گه‌ر لاوێك شانازی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڤينه‌كه‌ی بكات ئه‌وا پێی ده‌ڵێ (أحبك) به‌عه‌ره‌بی تا فێری بكات چه‌نده‌ پێشكه‌وتوه‌ كاتێ به‌عه‌ره‌بی قسه‌ ده‌كات .

ئێمه‌ چه‌نده‌ مه‌زن بووين !
له‌سه‌رده‌می عوسمانيه‌كان له‌سه‌رده‌رگای هه‌موو ماڵێك دوو هه‌بوو دارێكی بچوك و يه‌كێكی تری گه‌وره‌ ، ئه‌گه‌ر به‌گه‌وره‌كه‌ی له‌ ده‌رگا بدرايه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانرا پياوێك له‌ ده‌رگا ده‌دات و پياوی ماڵه‌كه‌ش ده‌رگاكه‌یده‌كرده‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ بچوكه‌كه‌ لێبدرايه‌ ئه‌وه‌ وا ده‌زانرا ژنێك له‌ده‌رگا ده‌دات ئه‌وكات خانمی ماڵه‌كه‌ ده‌رگای ده‌كرده‌وه‌ .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌رگای هه‌ر ماڵێك گوڵێكی سوور دابنرايه‌ ئه‌وه‌ هێمای ئه‌وه‌ بووه‌ نه‌خۆشێك له‌م ماڵه‌دا هه‌يه‌ نه‌ده‌وبوا كه‌س له‌كاتی تێپه‌ڕين دا ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌ .

ئێمه‌ چه‌نده‌ مه‌زن بووين !
له‌شه‌وه‌ی جه‌نگی (حه‌تين) كه‌وا موسڵمانه‌كان خۆيان ئاماده‌ ده‌كرد بۆ فه‌تح كردنی (بيت المقدس) و هه‌رەس پێهێنانی خاچ په‌رسته‌كان ، سه‌ركرده‌ سه‌لاحه‌ددينی ئه‌ييوبی شه‌وه‌كه‌ی به‌ناو خێمه‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌گه‌ڕا كاتێ بينی له‌ هه‌ندێكان شه‌ونوێژ ده‌كرێت و له‌ هه‌ندێكيان قورئان ده‌خوێندرێت و له‌هه‌ندێكيان يادو زيكری خودای گه‌وره‌ ده‌كرێت زۆر دڵی پێخۆش بوو به‌ڵام بينی له‌ يه‌كێكان دا هه‌موويان خه‌وتوون وتی ( ئا له‌م خێمه‌يه‌دا شكستمان تووش دێت )

له‌په‌رتووكی( عندما كنا عظماء) دا وه‌رگيراوه‌ :

https://www.facebook.com/SelahaddinIEyyubiElKurdiSlahAldynAlaywbyAlkrdy

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *