ئیمامى ( المَاوَرْدِيُّ ) رەحمەتی خوای لێبێ...
ئیمامى ( المَاوَرْدِيُّ ) رەحمەتی خوای لێبێ (364 - 450 کۆچی).
سەرباز محمد
(أَبُو الحَسَنِ عَلِيُّ بنُ مُحَمَّدِ بنِ حَبِيْبٍ )
یەکێکە لە گەورە ئیمامەکانی ئەو ئومەتە رەحمەتی خوای لێبێ خەلیفە (القادر بالله) لێبێ داوا لە چوار ئیمامی ئەوکاتی هەر چوار مەزهەبەکە دەکات کە هەریەک پوختەیەک دەربارەی مەزهەبەکەیان بنوسن .
ئیمام (الْمَاوَرْدِيّ ) کتێبی (الْإِقْنَاع ) ی دانا لە مەزهەبی ئیمام شافعی .
ئیمام ( الْقَدُورِيّ ) کتێبی (مُخْتَصر ) ی دانا لە مەزهەبی ئیمام ئەبو حەنیفە .
ئیمام (عبد الْوَهَّاب الْمَالِكِي ) ی (مُخْتَصر ) ێکی دانا لە مەزهەبی ئیمام مالیك.
یەکێکیش لە حە نبەلییەکان (مُخْتَصر) ێکی دانا لە مەزهەبی ئیمام احمد .
رەزاو رەحمەتی خوای گەورەیان لێبێ.
دوای ئەوەی خەلیفە هەرچوار کتێبەکان دەخوێنێتەوە ئیمام ماوەردی بانگ دەکات و دەفەرمێ:
(حفظ الله عَلَيْك دينك كَمَا حفظت علينا ديننَا)
خوا دینت بپارێزێ هەروەکو دینی ئێمەت پاراست .
ئیمام ماوەردی خاوەنی چەند کتێبێکی زۆر گرنگە لە (سیاسەت) بەتەنها و بەگشتیش لە (فیقه).
زۆر ترساوە لەبڵاو بوونەوەی کتێبەکانی بۆیە بەر لەوەی وەفات بکات کەسێکی نزیکی خۆی بانگ دەکات و پێی دەڵێ:
کەزانیت لەسەر مەرگم و وادەی(رۆح دانمە) دەستم توند بگرە، ئەگەر دەستی تۆم گوشی بزانە ئەوە کتێبەکانم لێقبوڵ نەکراوەو هەموی کۆبکەوەو فرەیدە روباری دیجلە.
ئەگەر دەستم نەگوشی (لەپم کردەوە) ئەوا بزانە لێم قبوڵکراوە.
ئەوە بوو کەسەنزیکەکەی دەڵێ (ئیمام) لەسەرە مەرگ بوو و منیش لە خزمەتی دانیشتبووم و دەستی لەناو دەستم بوو چاوەڕوانم دەکرد شتێکم پێبڵێ ئەوە بوو لەپی کردەوەو زانیم دەڵێ کتێبەکان بڵآو بکەوە و لێی قبوڵ کراوە.
رەحمەتی خوا لە ئیمام و شەیخەکان بێ بزانن خۆشەویستان لەسەرە مەرگەو خەمی چی لەبەر دایە .
ليست هناك تعليقات: