ژیانی گەنج و هەڵبەزو دابەزی لەسەر چەندین بیرو بۆچون لە تەمەنی ١٥ ساڵ تا ٢٥ساڵ.

ئەگەر چی تەمەنی گەنج لە ١٥ ساڵەوە تا ٢٥ ساڵ ، بەتەمەنێکی هەستیار هەژمار دەکرێت و لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا دەیان بیرو بۆچون دەگۆڕێت ، وە گەنجان تا ئەو تەمەنە هێشتا ماویانە بەجوانی هەنگاو بنێن بۆ داهاتوویان ، بەڵام زۆر گەنجیشمان هەن کەوا توانیویانە زۆر ئازایانە ئەو ساڵانەی تەمەنیان بەوپەڕی نەفەس درێژی و هۆشیارانە ببڕن و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن و زاڵ بن بەسەر کێشەکانی ژیانیاندا!.

گەنجان ئەو چینە بەهێزەی کۆمەڵگەن کە هەمیشە بەتواناو ووزەکانیان توانیویانە کاریگەریان هەبێت لەسەر کۆمەڵگەو ، بە شێوەیەك زۆربەی شۆڕشەکان دەستی گەنجانی بەڕێژەیەکی زۆر لەپشتەوە بووە!.
ئەوەی کەجێی داخە بۆ زۆرێك لە گەنجەکانمان نەبونی بەرنامەیەکی پتەوپرۆژەیەکی بەهێزە کە بیرو باوەڕی ئەو گەنجەی لەسەر دابمەزرێت و بەپێی کەش و هەوا، گۆڕان بەسەر بیرو هزری ئەو گەنجەدا نەیەت، بەشێوەیەك کە هەر ڕۆژەو لەسەر بیرو بۆچونێك یان پشتگیری کردنی لایەنێك وزەکانیان بەفیڕۆ نەدرێت!.سەرەنجام ئەم گەنجە دەبێتە گەمەیەکی سیاسی لەنێو کۆمەڵێك ئایدیاو بیروبۆچونداو دەکرێتە پەیژەو کۆمەڵێك مرۆڤی بەرژەوەند خواز بەسەر پشتیگەنجەکانماندا دەپەڕێنەوەو، بە بەردەوامی زۆرێك لە گەنجەکانمان دەبنەسوتەمەنی کۆمەڵێك بەرژەوەند خواز!.وە زۆر جار تەنها لایەنی حەماسەت یان لایەنی سۆزداری هەندێك لەگەنجەکانیشمان بەرەو هەڵدێر دەبات و سەرەنجام ئەو گەنجەش کاتێك دەکەوێتەناو کێشەو کارەساتەوە ، بەرگەی ئەو ئازارە ناگرێت و ئارامگری لەدەس دەدات و ، ناتوانێت بەشێوەیەکی حەکیمانە ڕوبەڕوی ئەو کێشەو ڕوداوانە ببێتەوە کەڕۆژانە لەنێو کۆمەڵگەدا ڕودەدەن!.کەوابوو دەبێت پێش ئەوەی هەنگاو بنێین ئاگامان لەم چەند خاڵە بێت تا دواتر بەئاسانی نەگلێین یان بەکار نەهێنرێین لەخزمەتی چەند کەسێکی بەرژەوەندخوازدا!.
١. دەبێت گەنجەکانمان کاتێك شوێن هەر بیرو بۆچونێك دەکەون چاك بزانن نابێت تەنها بیریان لای ئەمڕۆیان بێت و داهاتوویان لەبیر بکەن!.٢.نەفەس درێژی و دیاربون و ڕونی ئامانج گەنجان دەهێڵێتەوە لەسەر بیرو باوەڕێکی ڕەسەن و پاك و بێ خەوش.٣. پەیوەست نەبون بون بەفکرێکی تایبەتی و چەند کەسایەتیەکەوە بەتەنهاو وەلانانی باقی کەسایەتی یە کاریگەرەکان.٤. توند نەبون لەسەر بڕیارێك یان بابەتێك کە لە داهاتودا بەهۆی ئەوەیتوانای نییە بەردەوام بێت لەسەر ئەو بڕیارە یان ئەو بابەتەو ، بەو هۆیەوەتوشی هەڵدێر دەبێت.٥. هاوڕێ یەتی کردنی کەسانی هیمەت بەرزو بۆ خوا سوڵحاو کە خەڵکی شایەتی دین و ڕەوشت بۆ ئەوکەسە بدەن.٦. ناسین و پۆڵێن کردنی خەڵكی بەدیندا، نەك لەڕوی خەڵکەوە دین بناسین،چونکە گەر وای کرد ئیتر هەرکات ئەوکەسە توشی هەڵە هات ئەمیش بەبێ ئاگا خۆی دەخاتە نێو ئەو چاڵەی ئەوی تێکەوتوە!.٧. خۆپاراستن لە خۆ دەرخستن بۆ ناو و ناوبانگ دەرکردن و ،یان حەز بکات خەڵکی پیایدا هەڵبدەن!.٨. دوونیا وەك هۆکارێك بەکار بهێنێت و کارکردن و ئامانجی ڕۆژی دوایی بێت،چونکە ئەگەر لەگەڵ کەسانێكدا کاری کردو ، دواتر ئەوکەسانە لەکاتی کێشەوناڕەحەتیەکانیدا خۆیان لێ دوورخستەوە ئیتر ئەو گەنجە دووبارە توشی بێهیوایی دەبێت لەدەوروبەری و ساردبونەوەی بەسەردا دێت.٩. خۆ شارەزا کردن لەسەرجەم زانستە شەرعی و دوونیای یەکان و پەیوەست نەبون بەچەند بابەتێكەوە کە ئاگای لە زانستەکانی تر نەمێنێت!.١٠. دروست کردنی ترسی خوا لە نێو دڵداو داواکردنی دامەزراوی لەخوای گەورەو،ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی و پیشاندانی ڕێگای ڕاستی لەلایەن خوای گەورەوە.
ئەگەر گەنجان بتوانن بەجوانی ئەم خاڵانەو چەندین خاڵی تری بەسوود لێکدانەوەی جوانی بۆ بکەن و هەڵەشانە خۆیان نەخەنە ناو کارێكی قورس کە توانای هەڵگرتنیان نەبێت ئەوە ئەوکاتە لەهەڵبەزین و دابەزین و گۆڕینی دیدوبۆچونی ڕاستەقینە لانادەن بەویستی خوای گەورە.لەکۆتایی دا: زۆرجار برای گەنجی بەڕێزمان هەیە دامەزراوەو سوننەت لە شێوەو ڕوخساریدا دەبینیت، یان خوشکانمان سەرەتا بەشێوەیەکی زۆر جوان و شەرعی پەردەی شەرم و حەیای داوە بەسەر لاشەیدا، بەلام چونکە بە بیروباوەڕێکیپتەوەو ئەوکارەیان ئەنجام نەداوە یان تەنها چاولێکەریانە کەوتونەتە دوای کۆمەڵێك ، زوو ئەسپەکانیان دەگلێت و هەندێکیشیان دواتر دەبنە دووژمنی ئەو پەیامە ئاسمانییە جوانە!.کەوابوو دەبێت: کاتەکانتان بەفیڕۆ نەدەن و ڕۆژانە زیاتر خۆتان شارەزا بکەن لە خوێندنی زانستی شەرعی و بەسوودو بەئاگا بوون لە ڕوداوەکانی ڕۆژو، و خۆ بەدوور گرتنتان لە گفتوگۆی بێ سوودو بێ نرخ، کەتەنها کاتە زیڕینەکانتانلەدەست دەدەن و لەجیاتی گەشتن بەئامانجی راستەقینە ، تەنها بەد بەختی و خەسارەت مەندیمان بۆ دەمێنێتەوە!.

نوسینی : باوکی ئەسماء

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *