پەندو ئامۆژگارییەكانی لوقمانی حەكیم

لوقمانی حەكیم بەندەیەكی صاڵح بووە لە بەندەكانی خوای گەورە, خوای پەروەردگار حیكمەت و دانایی پێ‌ بەخشیبوو, هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووەو سورەتێك لە قورئان بە ناوی ئەوەوەیە, زانایان جیاوازن لە بارەی ئەوەی ئایا پێغەمبەر بووە یا نا, زۆربەیان لەسەر ئەو ڕایەن كە پێغەمبەر نەبووە,


ابن كثیر (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت: ناوی لوقمانی كوڕی عنقا‌ء كوڕی سدون بووە, وە دەڵێن: لوقمانی كوڕی ثاران, پیاوچاكێكی خاوەن عیبادەت و پەند و ئامۆژگاری بووە,...... وە وتراوە لە سەردەمی داود پێغەمبەردا(علیه السلام) قازی بووە, والله أعلم, ابن عباس فەرمویەتی: عەبدێكی حەبەشی دارتاش بووە,
تا دەفەرموێت: وە مەشهور بەلای جمهورەوە ئەوەیە كە داناو حەكیم بووەو پێغەمبەر نەبووە../البدایە والنهایە 2/123-125







No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *