خێزانی نۆیەمى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم): خاتوو جوەیرییە(ڕەزاى خواى لێ بێت):
ـ نۆیەم خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خاتوو: (جُوَيْرِيَةُ بِنْتُ الْحَارِثِ)ی كچی (الْحَارِث بْنِ أَبِي ضِرَارِ بْنِ الْحَارِث)ی گەورەپیاوی یەهود وسەرۆكهۆزی (بَنِي الْمُصْطَلِقِ)ی یەهودی بووە.
ـ خاتوو جوەیریە بەر لەوەی ببێتە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوی (بَرَّەَ) بووە، بەڵام بەهەمان شێوەی خاتوو زەینەب كە بووە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ناوەكەی گۆڕی بۆ جوەیریە.
ـ خاتوو جوەیریە بەر لەوەی ببێتە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوی (بَرَّەَ) بووە، بەڵام بەهەمان شێوەی خاتوو زەینەب كە بووە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ناوەكەی گۆڕی بۆ جوەیریە.
ـ خاتوو جوەیریە بەر لەوەی ببێتە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خێزانی كابرایەكی بێباوەڕی دڵڕەقی سەرسەخت بوو بە ناوی (مُسافع بن صَفْوان المُصْطَلقيّ) ئەم پیاوە زۆر دژایەتی پێغەمبەری خودای (صلى الله عليه وسلم) دەكرد، تا سەرئەنجام لە شەڕی موسڵمانانداكوژرا و خاتوو جوەیریە بێوەژن كەوت.
ـ هۆكاری ئەو شەڕەیش كە هاوسەرەكەی خاتوو جوەیریەی تێدا كوژرا ئەوە بوو كە لە ساڵی شەشیكۆچیدا پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بەر گوێی كەوت كە هۆزی (بَنِي الْمُصْطَلِقِ) خۆیان و خەڵكانێكی تریشیان بۆ ئەوە ئامادە كردووە كە هێرش بكەنە سەر مەدینە و موسڵمانان لەناو ببەن، ئەویش بەر لەوەی ئەوان هێرشەكەیان دەست پێ بكەن وشەڕەكە بهێننە ناو مەدینەوە، دەستپێشخەری كرد و سوپایەكی ئامادە كرد و هێرشی كردە سەریان، دەستی بەسەر خۆیان و ناوچەكەیشیاندا گرت، ئیتر هۆزی(بَنِي الْمُصْطَلِقِ) كرانە دیل و كۆیلە -چونكە یاسای شەڕ بەر لە هاتنی ئیسلام و لەو سەردەمانەیشدا بەو شێوەیە بووە، هەتا پاشتر ئیسلام هەنگاو بە هەنگاو ئەم دیاردەیەی كۆتایی پێهێنا و بنەبڕی كرد- تەنانەت كچی سەرۆكی ئەوتیرەیەیش كە خاتوو جوەیریە بووە بە دیل گیرا و كرایە كۆیلە و درایەهاوەڵێكی ئازیزی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە ناوی (ثابِتِ بْنِ قَيْسِ بْنِ شَمَّاسٍ). ئەو هاوەڵە ئازیزەیش مەرجی ئەوەی لەگەڵ خاتوو جوەیریە كرد كە ئەگەر بڕێك پارەی بداتێ ئەوە ئازادی دەكات.
ـ خاتوو جوەیریە بەو كارەساتەی كە بەسەر خۆی و هۆزەكەی هاتبوو زۆر نیگەران بوو،هانای بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێنا و سەرەتا خۆی پێ ناساند كە كچی سەرۆكی ئەو هۆزەیە و ئێستا بووەتە كۆیلە و سكاڵای لا كرد كە بەڵكو چارەیەكی بۆ بدۆزێتەوە و خۆی و هۆزەكەی لە كۆیلایەتی رزگار بكات.
ـ پێغەمبەری خودایش (صلى الله عليه وسلم) بەدەم داواكەیەوە چوو ئەو بڕە پارەیەی كە (ثابِتِ)دیاری كردبوو لە بەرانبەر ئازاد كردنی خاتوو جوەیریەدا، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دایە (پابت) و پاشانیش وەك زیادە رێزلێنانێك لە خاتوو جوەیریە و بە مەبەستی ئازادكردنی هۆزەكەی لە بەندی كۆیلایەتی، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) پێشنیازی هاوسەرگیریی بۆ خاتوو جوەیریە كرد و ئەویش زۆری پێخۆش بوو.
ـ لە مانگی شەعبانی ساڵی شەشی كۆچی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ خاتوو جوەیریەپڕۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجام دا، هاوەڵەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە بیستیان بنەماڵەی خاتوو جوەیریە بونەتە خەزوورانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، هەموویان شەرمیان دەكرد كە ماڵە خەزوورانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە كۆیلە رابگرن، وەك رێزلێنانێك لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و خاتوو جوەیریەی خێزانی، هەرچی خزم و كەس و كاری خاتوو جوەیریە هەبوو هەموویان لە كۆیلایەتی رزگار و ئازاد كرد.
ـ لە تەمەنی پڕ لە فەڕی لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) خاتوو جوەیریە حەوت فەرموودەی لە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.
ـ لە مانگی رەبیعی یەكەمی ساڵی پەنجا و شەشی كۆچی و هەر لە مەدینە و لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان خاتوو جوەیریە لە تەمەنیشەست و پێنج ساڵییدا كۆچی دوایی كردووە، مەڕوانی كوڕی حەكەم كە ئەوكات والی مەدینە بوو بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە موسڵمانان نوێژی لەسەر كرد و پاشتر تەرمی پیرۆزی لە گۆڕستانی بەقیع بەخاك سپێردرا.
ـ هۆكاری ئەم هاوسەرگیرییەیش وەك بۆمان دەركەوت ئەوەبوو كە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لە رێی ئەم هاوسەرگیریی و تێكەڵییەوە توانی بنەماڵەی خاتوو جوەیریە كە سەد خێزان دەبوون، هەموویان لە كۆتی كۆیلایەتی رزگار بكات و هەموویشیانبهێنێتە بازنەی ئیسلامەوە، هەر بۆیە خاتوو عائیشە دەربارەی خاتوو جوەیریە دەفەرموێت: (هیچ ئافرەتێكم نەبینیوە هێندەی ئەو بەسوود بووبێت بۆ هۆزەكەی).
نووسینی: دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح
سەرچاوە: کتێبى رەواندنەوەی گومانەكان
No comments: