سەلام نەكەرەكانی ناو مزگەوت و دوو دیمەن:...
كەسانێك پەیدا بوون لە جیاتی ببنە هەوێنی ئاسودەیی دڵی موسڵمانان بونەتە مەراق و خەفەت بۆیان. لە جیاتی بڵاوكردنەوەی كەشی برایەتی و زەردەخەنەو سەلام كردن بونەتە بارگرانی بۆ ناو مزگەوتەكان و كەشی ئیمانی و ئاسودەیی زۆر مزگەوتیان دزیوە, ڕەق و زبر بەرامبەر بە موسڵمانان, كەسێك لە ئیسلامەتیدا سەری سپی كردبێت لێیان هەڵدێت و حەز بە بینینیان ناكات چ جای ئەوانەی تازە گەڕاونەتەوەو تەوبەیان كردووە.
لە كاتێكدا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرمانمان پێ دەكات بە ڕووگەشی و زەردەخەنە كردن بە دەم موسڵمانانەوە, دەفەرموێت: یەكتر مەبوغزێنن, سەلام بڵاوبكەنەوە, ئازاری براكانتان مەدەن, پشت لەیەك مەكەن و پشتی یەك بەرمەدەن....ڕێگری كردووە لە هەر ڕێگاو هۆكارێك ببێتە ئازاردانی دڵی موسڵمانان و شكاندنی پۆل و صەفیان...
لە كاتێكدا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرمانمان پێ دەكات بە ڕووگەشی و زەردەخەنە كردن بە دەم موسڵمانانەوە, دەفەرموێت: یەكتر مەبوغزێنن, سەلام بڵاوبكەنەوە, ئازاری براكانتان مەدەن, پشت لەیەك مەكەن و پشتی یەك بەرمەدەن....ڕێگری كردووە لە هەر ڕێگاو هۆكارێك ببێتە ئازاردانی دڵی موسڵمانان و شكاندنی پۆل و صەفیان...
جا تەماشای ئەم دوو دیمەنەی خوارەوە بكە بزانە كامیان ناڕەحەتترە لەسەر دڵی موسڵمانان:
1-سوننەتە موسڵمان بە بۆنی خۆشەوە بچێتە مزگەوت و پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) نەهی كردووە لەوەی كەسێك سیر یان پیاز یان كەوەرو تورو هەر شتێكی ناخۆشی خواردبێت كە بێتە مزگەوت و نوێژی جەماعەت, بۆ ئەوەی موسڵمانان ئازار نەدات بە بۆنی ناخۆشی...
عَنْ ابْنِ شِهَابٍ زَعَمَ عَطَاءٌ أَنَّ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ زَعَمَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلًا فَلْيَعْتَزِلْنَا أَوْ قَالَ فَلْيَعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا وَلْيَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ)). صحيح البخاري 2/266 برقم(855)
واتە: هەركەسێك سیر یان پیازی خوارد بە لێمان دوور بكەوێتەوەو تێكەڵمان نەبێت یان با نەیەت بۆ مزگەوتەكەمان و لە ماڵی خۆیدا دانیشێت.
2- هاوەڵانی بەڕێز(ڕەزای خوایان لێ بێت) دەفەرمون ئێمە نەهیمان لێ كراوە كە لە نێوان پایەكانی مزگەوتدا صەفی نوێژ دروست بكەین, تا صەفی نوێژمان لەت نەبێت:
عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ قُرَّةَ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: (كُنَّا نُنْهَى أَنْ نَصُفَّ بَيْنَ السَّوَارِي عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَنُطْرَدُ عَنْهَا طَرْدًا). أخرجه ابن ماجه(1002) وابن خزيمة والحاكم والبيهقي والطيالسي, وصححه الألباني أنظر سلسلة الأحاديث الصحيحة1/590 برقم(335).
واتە: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیه وسلم) نەهیمان لێ دەكرا كە لەمدیو دیوی پایەكانەوە ڕیزی نوێژ دروست بكەین و بە دەركردن دەردەكراین لە نزیك پایەكان.
ئەویش لەبەر ئەوەی پۆلی موسڵمانان لە ناو نوێژیشدا نەپچڕێنرێت چونكە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) هەڕەشەی كردووەو فەرمویەتی: ((من وصل صفا وصله الله ومن قطع صفا قطعه الله)). رواه النسائي وابن خزيمة في صحيحه والحاكم وقال: صحيح على شرط مسلم ورواه أحمد وأبو داود(672) وصححه الألباني أنظر صحيح الترغيب والترهيب1/121 برقم(503).
واتە: هەركەس ڕیزێك بگەیەنێت خوای گەورە دەیگەیەنێتە بەهەشت, وە هەركەس ڕیزێكی پچڕاند خوای گەورە دەیپچڕێنێت.
جا برای من كامیان خراپترە:...بۆنی ناخۆشی سیرو پیاز..یان بۆنی ناخۆشی ڕوگرژی و ڕق و كینەو پشت لەیەكتر كردن...پچڕاندنی ڕیزێكی نوێژ....یان پچڕاندنی ڕیزی موسڵمانان و نوێژخوێنان و میوانانی ماڵی خوای گەورە..؟؟
مامۆستا حەمزە بەرزنجی
No comments: