مامۆستا هاوڕێ بە توندی هێرش دەكاتە سەر كەناڵی پەیام و سپێدە
بانگخوازی ناسراو مامۆستا هاوڕێ لە بەرنامەی دیداری تایبەتی كەناڵی ڕابوونی سەر بە بزوتنەوەی ئیسلامیدا زۆر بە توندی هێرش دەكاتە سەر كەناڵە ئیسلامییەكان و باس لە خەلەل و ناشەرعییەكانیان دەكات, مامۆستا لە درێژەی وتەكانیدا باس لە هۆكاری پاشەكشەی بزوتنەوە ئیسلامییەكان دەكات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرامۆش كردن بانگەوازی خوایی و خۆ خەریك كردن و یەكلابونەوەی ئەو حیزبە ئیسلامیانە بۆ سیاسەت و كورسی پەرلەمان و وەزارەت وەرگرتن.
وە هەروەها باسی لە حەڵاڵ كردنی زۆرێك لە حەرام كراوەكان كرد لە لایەن ئەو لایەنانەوەو ڕایگەیان كە ئەوان ئامادەن كابرایەكی عەلمانی بهینن لەسەر تەلەفزیۆنەكەیان فیكرەی خوی بڵێ و بڵاوی بكاتەوە ، بەلام ئامادە نین ڕێگا بدەن بانگخوازیك قسەی خۆی بكات.
شایەنی بیرهێنانەوەیە دوای ئەوەی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە لەسەر ناجائیزێتی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا مامۆستا هاوڕێ زۆر بە توندی كەوتە بەر هێرش و سوكایەتییەكی زۆری حیزبە ئیسلامییەكان و بە تایبەت كۆمەڵی ئیسلامی.
درێژەی بەرنامەكەو ووتەكانی مامۆستا هاوڕێ ببینە:

No comments: