حوكمی سه‌رفیتره(زَكاةُ الفِطر)
(الزكاة): له زمانه‌وانیدا بریتییه له گه‌شه‌كردن و زیاد بوون, هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پاك بوونه‌وه دێت. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یدات پاكی ده‌كاته‌وه له گوناه و پاداشته‌كه‌ی گه‌شه پێ ده‌كات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قد أفلح من زكاها] واته: سه‌رفرازبوو ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌فسی خۆی پاك كردبێته‌وه له پیسییه‌كان.
(الفطر): وه‌رگیراوه له فیتره‌ته‌وه كه بنچینه‌ی دروست بوونی مرۆڤه, به‌ڵام له شه‌رعدا مه‌به‌ست پیی ئه‌و خێر‌و سه‌ده‌قه‌یه‌یه كه له بری لاشه ده‌به‌خشرێت.
حوكمه‌كه‌ی: سه‌رفیتره فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك گه‌وره‌و بچوك, نێر‌و مێ, ئازاد‌و كۆیله, له موسڵمانان.
به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌رزێتییه‌كه‌ی:
- له قورئاندا: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قد أفلح من تزكی] چه‌سپاوه كه ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی سه‌رفیتره دابه‌زیوه.
- وه له سوننه‌تدا: قال عبدالله بن عمر(رضي الله عنهما): ((فرض رسول الله(صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر في رمضان, صاعا من تمر أو صاعا من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين)). رواه البخاري 1503 ومسلم984
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌رفیتره‌ی له ره‌مه‌زاندا فه‌رز كردوه, ئه‌ویش صاعێك (كه ده‌فرێكه چوار مشت ده‌گرێت) له خورما, یان له (جۆ) كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی به‌نده‌و ئازاد‌و نێر‌و مێو بچوك و گه‌وره.
وه هه‌رشتێك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رزی كردبێت حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه‌و فه‌رمانی پێ كردووه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[من يطع الرسول فقد أطاع الله..] النسآء/80.
حیكمه‌تی:
شێخ ابن عثیمین(ره‌حمه‌تی خوای لێً بێت) ده‌فه‌رموێت: (وه به‌ڵام حیكمه‌ته‌كه‌ی زۆر دیار‌و ئاشكرایه ئه‌ویش چاكه كردنه له‌گه‌ڵ ههژارانداو رێگرتنیانه له سواڵ كردن له رۆژی جه‌ژندا, تا به‌شداری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بكه‌ن له دڵخۆشی‌و كامهرانییانداو تا ببێته جه‌ژنی هه‌مووان, هه‌روه‌ها پاك بوونه‌وه‌یه‌كی رۆژووه‌وانه له‌و نوقسانیو قسه‌ی پوچ‌و تاوانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ رۆژووهكهیاندا هه‌یانبووه).
حیكمه‌تی تری: ده‌رخستنی شوكری نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه به ته‌واو بوونی رۆژوو شه‌ونوێژی مانگی ره‌مه‌زان و ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی توانرا له چاكه كردن تیایدا/ مجالس شهر رمضان لإبن عثيمين ص325.
عن ابن عباس (رضي الله عنهما) قال: (فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر طهرة للصائم من اللغو والرفث وطعمة للمساكين, فمن أداها قبل الصلاة فهي زكاة مقبولة, ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات). رواه ابوداود 1609 وابن ماجه1827 والحاكم1/409 وحسنه الألباني في صحيح ابي داود1/303.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌رفیتره‌ی فه‌رز كردووه كه ده‌بێته مایه‌ی پاك بوونه‌وه‌ی ڕۆژووه‌وان له قسه‌ی پوچ و گوناه و هه‌روه‌ها خواردنێكیشه بۆ هه‌ژاران. جا هه‌ركه‌سێك پێش نوێژی جه‌ژن بیبه‌خشێت ئه‌وا زه‌كاتێكی وه‌رگیراوه, وه هه‌ركه‌سێكیش دوای نوێژ بیبه‌خشێت ئه‌وا خێرێكه له خێره‌كان (وه بری سه‌رفیتره ناكه‌وێت).
ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رفیتره‌یان لێ ده‌درێت
ئه‌اونیش له فه‌رمووده‌كه‌ی أبی سعیدی الخدریدا باس كراون كه ده‌فه‌رموێت: (كنا نخرج يوم الفطر في عهد النبي (صلى الله عليه وسلم) صاعا من طعام, وكان طعامنا: الشعير, والزبيب, والأقط, والتمر). رواه البخاري1508 واللفظ له, ومسلم985.
واته: ئێمه له رۆژی جه‌ژنی رهمهزانداو له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلى الله عليه وسلم) صاعێك خواردنمان ده‌رده‌كرد, خواردنه‌كه‌شمان بریتی بوو له جۆ و مێووژو كه‌شك و خورما.
سه‌رفیتره له خواردنی مرۆڤه له خواردن و خۆراكی ئه‌و شاره‌ی تیایدا ده‌ژی. وه دروسته له برنج و گهنمهشامیو ئاردو غه‌یری ئه‌مانه له‌و شتانه‌ی كه ده‌خورێت بدرێت. به‌م شێوه زۆربه‌ی ئه‌هلی عیلم فه‌رمویانه.
حوكمی سه‌رفیتره ده‌ركردن به پاره
دروست نییه ....چونكه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) نه‌هاتووه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌و كاته‌دا پاره هه‌بووه‌و خه‌ڵك پێویستی پێی هه‌بووه. وه هیچ یه‌كێك له هاوه‌ڵان (ره‌زای خوایان لێ بێت) ئه‌مه‌ی نه‌فه‌رمووه له كاتێكدا ئه‌وان شاره‌زاترین كه‌س بوون به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم). وه سه‌رفیتره‌ش له یه‌ك ڕه‌گه‌زی دیاری كراوه‌و دروست نییه له غه‌یری ئه‌و ڕه‌گه‌زه دیاری كراوه ده‌ربكرێت, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( من أحدث فی أمرنا ما لیس منه فهو رد)). متفق علیه.
واته: هه‌ركه‌سێك له‌م دینهماندا تازه‌گه‌رییه‌ك دابهێنێت كه تیایدا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و وه‌رناگیرێت.
ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره
بریتییه له یه‌ك (صاع) به صاعی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم), چونكه صاعی كارپێكراو بریتییه له صاعی خه‌ڵكی مه‌دینه, پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((الوزن وزن أهل مكة, والمكيال مكيال أهل المدينة)). أنظر سلسلة الأحاديث الصحيحة(165).
واته: كێشانه‌ی كارپێكراو كێشانی خه‌ڵكی مهككهیهو, پێوانه‌ش بریتییه له پێوانی خه‌ڵكی مه‌دینه.
یان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و. ابن عپیمین(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: ( به كێشانه ئه‌ندازه‌و سه‌نگی ده‌كاته:(480) مسقاڵ, وه بهغرام ده‌كاته: دوو كیلۆو پێنج یه‌كی ده‌ی كیلۆیه‌ك). مجالس شهر رمضان ص328 أ. ه
واته: دوو كیلۆو چاره‌كێك. كه ئه‌مه‌ش بڵاوه له‌م زهمانهماندا.
كاتی واجب بوونی سه‌رفیتره
واجب ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆری كۆتا رۆژی ره‌مه‌زان.
وه دوو كات هه‌یه بۆ ده‌ركردنی:
1- كاتی فه‌زیله‌ت: ئه‌ویش له نێوان نوێژی به‌یانی هه‌تا نوێژی جه‌ژنه.
2- كاتی دروستی: ئه‌ویش پێش جه‌ژن به رۆژێك یان دوو رۆژ:
عن نافع قال: (كان ابن عمر يعطي عن الصغير والكبير حتى إن كان يعطي عن بني, وكان يعطيها الذين يقبلونها وكانوا يعطون قبل الفطر بيوم أو يومين). رواه البخاري في صحيحه(1511).
واته: عبدالله ی كوری عمر(ره‌زای خوایان لێ بێت) سه‌رفیتره‌ی له جیاتی گه‌وره‌و بچوك ده‌رده‌كرد به جۆرێ له جیاتی منداڵه‌كانی منیش ده‌یدا, وه ده‌یبه‌خشی به‌و كه‌سانه‌ی وه‌ری ده‌گرن, جا پێش رۆژی جه‌ژن به رۆژێك یان دوو رۆژ پێی ده‌به‌خشین.
كۆتا كاتی
عن ابن عمر (رضي الله عنهما) قال: (أمرنا رسول الله(صلى الله عليه وسلم) بزكاة الفطر أن تؤدى قبل خروج الناس الى الصلاة). صحيح سنن ابي داود للألباني(1421).
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی به‌خشینی سه‌رفیتره‌ی پێ كردوین, ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ربچێت بۆ نوێژی جه‌ژن ببه‌خشرێت.
وه ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆتا كاتی سه‌رفیتره له ڕه‌مه‌زاندا پێش ده‌رچوونی خه‌ڵكییه بۆ نوێژی جه‌ژن.
پیاو له جیاتی كێ ده‌یبه‌خشێت؟
موسڵمان له جیاتی خۆی‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌ری ده‌كات كه به‌خێویان ده‌كات له بچوك و گه‌وره‌و نێر‌و مێو ئازاد‌و كۆیله.
عن ابن عمر(رضي الله عنهما): (أمرنا رسول الله(صلى الله عليه وسلم) بصدقة الفطر عن الصغير والكبير والحر والعبد م‌من تمونون). أخرجه الدارقطني2/141 والبيهقي4/161 وحسنه الشيخان: علي بن حسن وسليم الهلالي في صفة صوم النبي(صلى الله عليه وسلم) ص105.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێ كردوین سه‌رفیتره ببه‌خشین له بری گه‌وره‌و بچوك و ئازاد‌و كۆیله له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ین و به‌خێویان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌چێته ئه‌مه‌وه خزمه‌تكارێكی مێی موسڵمان كه له ناو ماڵدایه, چونكه له‌و كه‌سانه‌یه كه له ناو ماڵی موسڵمانهكهدایهو سه‌رپه‌رشتی ده‌كات...والله أعلم.
سوننه‌ت وایه له یه‌ك شوێن دا كۆبكرێته‌وه
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌بو هوره‌یره‌ی راسپارد كه پارێزگاری زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی ره‌مه‌زان بكات. وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت: (أخبرني رسول الله(صلى الله عليه وسلم) أن أحفظ زكاة رمضان). أخرجه البخاري3/396.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) رایسپاردم كه پاسهوانیو پارێزگاری سه‌رفیتره‌ی كۆكراوه‌ی ره‌مه‌زان بكه‌م.
پاڵپشت به‌م فه‌رموده‌یه سوننه‌ت وایه كه كۆبكرێته‌وه له‌لای كه‌سانێك كه جێی متمانه بن له هه‌یئه‌و كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كان و غه‌یری ئه‌مان, وه بكرێنه وه‌كیل به ده‌رهێنانی بۆ هه‌ژارو كه‌م ده‌سته‌كان پێش نوێژی جه‌ژن به رۆژێك یان دوو ڕۆژ و دوانه‌كه‌ون له دابه‌ش كردنی‌و ده‌ركردنی پێش نوێژی جه‌ژن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی شیاوی سهرفیترهن
ده‌درێت به‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه له سوره‌تی(التوبة)دا باسكراون: [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ].التوبة/60
واته: خێر‌و زه‌كات ده‌درێت به : هه‌ژاران و كه‌م ده‌ستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵیان راده‌گیرێ بۆ موسڵمان بونیان و له پێناو ئازاد كردنی كۆیله‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزارن و له رێگای خوای گه‌وره‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نامۆ‌و دوور له ووڵاتی خۆیانن, ئه‌مه‌ش فه‌رزێكی خوایییهو خوای گه‌وره‌ش زانا‌و كاربه‌جێیه.
ڕواڵه‌تی گشتی ئایه‌ته‌كه سه‌رفیتره‌ش ده‌گرێته‌وه, وه هه‌ندێك له زانایان هه‌موو ئه‌و كۆمهڵانهیان به شیاو داناوه جگه له ( دڵ راگیركراوان و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به كۆكردنه‌وه‌ی) چونكه ئه‌مانه كاری ئیمام و پێشه‌وایه كه پێیان ببه‌خشێ نه‌ك كه‌سی تر, چونكه موسڵمان خۆی هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌ش كردنی سهدهقهكهی خۆی به ده‌ستی خۆی.
شێخ عثیمین(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌وانه‌ی شیاوی سهرفیترهن كه پێیان بدرێت: هه‌ژاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه قه‌رزارن و ناتوانن بیده‌نه‌وه, ده‌یاندرێتێ به پێی پێویستییان/مجالس شهر رمضان ص331.
له‌وه‌ی رابوورد ڕوون بویه‌وه كه ئه‌وانه‌ی سه‌رفیتره‌یان پێ ده‌شێ هه‌مان كه‌سانن كه زه‌كاتیان پێ ده‌شێ, ئه‌مه‌ش رای مه‌زهه‌بی ئه‌بی حه‌نیفه‌یه(له حاشیة ابن عابدین2/79) وه مالك (القوانین الفقهیة ص76) وه شافعی (المذهب 1/235) وه ئه‌حمه‌د (المغني3/78).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خویان پێوه گرتووه‌و بۆته عاده‌ت كه ده‌یده‌ن به دراوسێ‌و خزم و نزیكان (یان مه‌لای مزگه‌وته‌كان-وه‌رگێڕ) له كاتێكدا موسته‌حه‌قیش نین ئه‌وه دروست نییه. چونكه زه‌كات مافی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆشه‌ویستی نابێت تێیدا لێك بدرێته‌وه.
حوكمی بردنی سه‌رفیتره‌كه بۆ شارێكی تر
دروست نییه سه‌رفیتره بگوازرێته‌وه له‌و شوێنه‌ی ده‌ركراوه واته: (بلد المزكي) مه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌دا كه‌سێك نه‌بێت له هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت, یان زیاد بێت له پێویست....والله أعلم.
چۆنێتی به‌خشینی
شێخ عثیمین(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: (دروسته سه‌رفیتره ببه‌خشرێته‌وه به‌سه‌ر زیاد له یه‌ك هه‌ژارداو دروستیشه چه‌ند سه‌رفیتره‌یه‌ك بدرێت به یه‌ك هه‌ژار. چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌ندازه‌ی واجبه‌كه‌ی دیاری كردووه, به‌ڵام ئه‌ندازه‌ی ئه‌و بڕه‌ی پێی ده‌درێت دیاری نه‌كردووه). مجالس شهر رمضان ص332.
ئاگاداری/ دروست نییه بۆ هیچ كه‌سێك كه شتی خراپ و بێ كه‌ڵك ده‌بكات له سه‌رفیتره‌دا, چونكه خوای گه‌وره پاكه‌و پاكیش نه‌بێت وه‌ری ناگرێت, وه ده‌فه‌رموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَلاَ تَيَمَّمُواْ الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِآخِذِيهِ إِلاَّ أَن تُغْمِضُواْ فِيهِ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ] البقرة/267.
وه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به به‌خشینی شتی چاك و نه‌هی كردووه له به‌خشینی شتی خراپ و بێ كه‌ڵك.
چه‌ند پرسیارێكی گرنگ سه‌باره‌ت به سه‌رفیتره*
پرسیاری یه‌كه‌م**: ئایا سه‌رفیتره واجبه بدرێت له بری كۆرپه‌یه‌ك كه له سكی دایكیدایه؟
وه‌ڵام: واجب نییه له‌سه‌ر كۆرپه كه له سكی دایكی‌دا بێت مه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به ویستی خۆی له بری بیدات, ئه‌و كاته هیچی تێدا نییه.
پرسیاری دووه‌م: ئایا دروسته سه‌رفیتره به پاره بدرێت؟
وه‌ڵام: دروست نییه قیمه‌تی خواردن به پاره‌و دراو ده‌ربكرێت, چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێ كردووه.
پرسیاری سێیه‌م: ئایا دروسته سه‌رفیتره دوا بخرێت به هۆی عوزرێكه‌وه؟
*كه زانای پایه به‌رز محمد صالح العثیمین(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. له كتێبی (مجالس شهر رمضان)ه‌وه وه‌رگیراوه به كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه.
**هه‌ستاوم به دارشتنی پرسیاره‌كان تا له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كاندا بگونجێت.
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر دواخستنه‌كه له‌به‌ر عوزر بێت هیچی تێدا نییه, بۆ نمونه جه‌ژن بێت و ئه‌م له ده‌شت بێت و هیچی له‌لا نه‌بێت كه لێی ده‌ربكات و كه‌سی له‌لا نه‌بێت بۆی بدات, یان هه‌واڵی جه‌ژن بوون له پڕێكدا بێت به جۆرێك نه‌توانێت پێش نوێژ ده‌ری بكات.
یان پشتی به یه‌كێك قایم بێت كه بۆی بدات و ئه‌ویش بیری بچێت, ئه‌وا ئه‌گه‌ر دوای جه‌ژنیش بیدات هیچی تێدا نییه, چونكه ئه‌م جۆره كه‌سانه عوزریان هه‌یه.
پرسیاری چواره‌م: ئایا سه‌رفیتره بۆ مردوو ده‌درێت؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر پێش خۆرئاوابوونی كۆتا رۆژی ره‌مه‌زان مردبێت با به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كیش بێت ئه‌وا له‌سه‌ری واجب نابێت و خۆ ئه‌گه‌ر دوای خۆرئاوابوون مردبێت گه‌ر به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كیش بێت ئه‌وا واجبه بۆی ده‌ربكرێت.
وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك منداڵی بوو دوای خۆرئاوا بوون, با به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كیش بێت ئه‌وا له سه‌ری واجب نییه بۆی بدرێت.
پرسیاری پێنجه‌م: ئایا دروسته كه‌سێك بكرێت به وه‌كیل بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی كه‌سێكی تر سه‌رفیتره بدات؟
وه‌ڵام: دروسته كه‌سێك كه‌سێكی تر بكات به وه‌كیل تا له كاتی شه‌رعی خۆیدا ده‌ری بكات.
پرسیاری شه‌شه‌م: ئایا دروسته چه‌ند سه‌رفیتره‌یه‌ك بدرێت به یه‌ك هه‌ژار؟
وه‌ڵام: شێخ ابن عثیمین(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: دروسته چه‌ند سه‌رفیتره‌یه‌ك بدرێت به یه‌ك هه‌ژار چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) واجبه‌كه‌ی دیاری كردووه به‌ڵام ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی دیاری نه‌كردووه چه‌ندی بدرێتێ.
پرسیاری حه‌وته‌م: ئایا دروسته هه‌ژارێك سه‌رفیتره وه‌ربگرێت و پاشان له جیاتی خۆی بیدات؟
وهوڵام: دروسته بۆ كه‌سی هه‌ژار ئه‌گه‌ر سهرفیترهكهی له كه‌سێك وه‌رگرت له جیاتی خۆی یان كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ی بیدات, ئه‌گه‌ر كێشای یان ئه‌و كه‌سه‌ی دای پێی هه‌واڵی دایه كه ئه‌ندازه‌كه‌ی ته‌واوه‌و ئه‌ویش متمانه‌ی پێ كرد, ئه‌و كاته دروسته.
پرسیاری هه‌شته‌م: ئایا سه‌رفیتره به پاره‌و دراو ده‌درێت؟
وه‌ڵام: ده‌ركردنی نرخی خواردن به پاره دروست نییه, چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی كاری هاوه‌ڵانه(ره‌زای خوایان لێ بێت), له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به صاعێك خواردن ده‌ریان ده‌كرد.
پرسیاری نۆیه‌م: ئایا دروسته له پۆشاك و راخه‌رو قاپ وقاچاغ ده‌ربكرێت؟
وه‌ڵام: دروست نییه له پۆشاك و راخه‌رو قاپ و قاچاغ و كه‌لوپه‌ل و غه‌یری ئه‌مانه ده‌ربكرێت جگه له خواردنی خه‌ڵكی, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له خواردندا فه‌رزی كردووه‌و ئه‌و شته‌ی ئه‌و دیاری كردبێت زیاد ناكرێت.
پرسیاری ده‌یه‌م: له‌سه‌ر كێ واجبه؟
وه‌ڵام: واجب نییه جگه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له پێویستی نه‌فه‌قه‌ی رۆژی جه‌ژن و شه‌وه‌كه‌ی لێی زیاد بێت ئه‌گه‌ر له صاعێك كه‌متری نه‌بوو. واته: ئه‌گه‌ر زیاتری هه‌بوو لێی ده‌رده‌كات.
ئاماده‌كردنی: محمد العبیدلی
وه‌رگێڕانی: حه‌مزه به‌رزنجی
No comments: