ئه‌و ڕاستییه‌ی به‌رپرسان ده‌یشارنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌كات بیزانه..
یه‌كێك له‌و حاڵه‌ته سامناكانه‌ی تووشی ئه‌م ووڵاته برینداره بێ شوانه بووه بریتییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی سه‌یرو سه‌مه‌ره, كه له چاو ساڵانی رابووردودا به شێوه‌یه‌كی زۆر سامناك و به‌رچاوو جێ‌ی سه‌رنج زیادی كردووه, له ناو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌شدا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه(سرطان)ه.
به پێ‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (چاو‌دێر) ژماره(223)ی رۆژی دووشه‌ممه 27/4/2009ز: ته‌نها له شاری سلێمانیدا ساڵی 2008ز له نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا)ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه (1709) حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه تۆمار كراوه كه (769)یان له ره‌گه‌زی نێر‌و (940)ی مێ بووه, وه ئه‌مساڵیش له چوار مانگی رابووردودا (387) حاڵه‌ت كه (192)ی نێر‌و (195)ی مێ‌یه تۆمار كراوه..!!!! كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته تووش بووه‌كانی ساڵی پار كه بریتییه له (247) حاڵه‌ت له جۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه!! ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه (51) حاڵه‌تی بریتی بووه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و (117) حاڵه‌تیشی بریتی بووه له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان..!!!!
ئەمساڵیش2013 وەزارەتی بە ناو تەندروستی!! ڕایگەیاند كە لە ساڵی 2004 تا ساڵی 2013 زیاد لە 8000 هەشت هەزار حاڵەتی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانییەوە تۆمار كراوەو تەنها ساڵی 2012 (2287) دوو هەزارو دوسەدو هەشتاو حەوت حاڵەت هەبووە...!!!
كه گومانی تێدا نییه نیوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه به هۆی نه‌خۆشی تازه ده‌ركه‌وتووی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له جیهاندا نه‌مردوون كه‌چی ئه‌و هه‌رایه‌ی له جیهاندا نایه‌وه‌و سه‌راپای ووڵاتان كه‌وتوونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی و به ملیاره‌ها دۆلار له پێناو بنبڕكردنیدا سه‌رف ده‌كرێت!! جا ئایا هه‌قی خۆی نییه هاوڵاتی قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره له به‌رپرسانی گیرفان بڕی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته بكات: كه ئایا تا كه‌ی خۆتان ناگه‌یه‌ننه چاره‌نوسی خه‌ڵكی و هه‌ر له خه‌می گیرفان و داوێن تێر كردنی خۆتان و داماڵینی ره‌وشتی ئه‌م وڵاته‌دان و ئاوڕناده‌نه‌وه به لای ئه‌م گرفته گه‌ورانه‌ی رۆژ له دوای رۆژ له زیاد بوندایه‌و هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌كات؟؟ تا كه‌ی له هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته خه‌ته‌رناكانه ناپرسنه‌وه؟؟؟
هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه‌ش به جێ ده‌هێڵم بۆ پسپۆرانی لایه‌نی ته‌ندروستی... به‌ڵام گومانی تێدا نییه سه‌ره‌كی ترین هۆكاریش بریتییه له دووركه‌وتنه‌وه‌ه‌ی خه‌ڵكی له بنه‌ما شه‌رعییه‌كان و گرنگی دان به رواڵه ت و خواردن و گه‌ده‌و نه‌پرسینه‌وه‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و فه‌رامۆش كردنی رۆح و خواپه‌رستی. خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت: (وَمَاأَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ) (30) سورة الشورى

No comments: