ئاگادارییەكی زۆر بە پەلەو پێویست


پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (( لأعلمن أقواما من امتي يأتون يوم القيامة بحسنات أمثال جبال تهامة بيضا, فيجعلها الله عز وجل هباءً منثورا)) قال ثوبان: يا رسول الله صفهم لنا, جلهم لنا, أن لا نكون منهم ونحن لا نعلم. قال: (( أما أنهم اخوانكم ومن جلدتكم ىويأخذون من الليل كما تأخذون ولكنهم أقوام إذا خلو بمحارم الله انتهكوها)). رواه ابن ماجه رقم 4245 قال في الزوائد: اسناده صحيح ورجاله ثقات وهو في صحيح الجامع 5028.

واتە: كەسانێك ئەزانم لە ئوممەتەكەم لە رۆژی دواییدا دێن و چاكەیان هەیە بە وێنەی چیاكانی توهامە دەبێت, خوای گەورە هەموو كارەكانیان بەبادا دەدات و وەری ناگرێت, ثەوبان فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بۆمان وەسف بكە ئەوانە كێن نەكو ئێمە لەوان بین و بە خۆمان نەزانین, فەرمووی: ئەوانە لە برایانی ئێوەن و لە رەگەزی ئێوەشن لەو كارانەش دەكەن كە ئێوە بە شەو دەیانكەن لە شەونوێژو خواپەرستی , بەڵام ئەوان گەلێكن كاتێ‌ بە تەنهان و كەس ئاگای لێیان نییەو حەرامەكانی خوای گەورە دێتە بەردەستیان حەرامەكە ئەنجام دەدەن.

برای بەرێزم وا نەزانیت ئێستا بە تەنهایت و پیاسەی ناو رووپەڕەكانی سایتە خراپەكان دەكەیت و كەس ناتبینێت. دوایی كە چویتە ناو قەرەباڵغیش خۆت بە كەسی چاك و خواناس لە قەڵەم بدەیت...زۆر بترسە بەر ئەم فەرموودەیە بكەویت  و چاكەكانیشت بسوتێنیت..

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *