هەنارێك...سێوێك.....شیر..!!

هەنارێك:.......
كابرایەك هەبوو پاسەوانی بێستانێكی دەكرد...رۆژێكیان خاوەن بێستانەكە سەردانی كردوو داوای لێ‌ كرد كە هەنارێكی شیرینی بۆ بێنێت,
پاسەوانەكەش رۆیشت و هەنارێكی بۆ هێناو پێشكەشی كرد, كاتێ‌ خاوەن بێستان لە هەنارەكەی خوارد تەماشای كرد ترشە........
لەبەر ئەوە ووتی: ....من پێم ووتی هەنارێكی شیرینم بۆ بێنە...بڕۆ دانەیەكی تر بێنە...
دوو جاری تر كابرای پاسەوان دەرۆیشت و هەرجارێك دەیهێناو كابرا لێ‌ی دەخوارد تەماشای دەكرد ترشە...
لەبەر ئەوە خاوەن بێستان بە سەرسووڕمانەوە پێ‌ی ووت: تۆ یەك ساڵی رەبەقە پاسەوانی ئەم بێستانەی منی...تا ئێستا شوێن و جێگای هەنارە شیرینەكان نازانیت..؟!!
پاسەوانی بێستانیش ووتی: گەورەم تۆ داوات لێ‌ كردم پاسەوانێتی بێستانەكەت بۆ بكەم...نەك تامی هەنارەكان بكەم....ئیتر من چۆن بزانم جێگای هەنارە شیرینەكان لە كوێدایە..
خاوەن بێستانەكە بە بیستنی ئەم وەڵامە سەری سوورما لە ئەمانەت پارێزیو رەوشت بەرزی ئەم پیاوە....
هەر لەبەر ئەوە داوای ئەوەی لێ‌ كرد كە كچەكەی خۆی لێ‌ مارە بكات..
ئەو پیاوەش ئەو كچە خواناسەی هێناو...لە بەروبوومی ئەم هاوسەرگیرییە پیاوێك لە دایك بوو كە بریتییە لە:...
عبداللەی كوری موبارەك...(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت)   /بڕوانە روضة المحبین6/228

............ . .......... .......... ............. ...

سێوێك:....
 جارێكیان كابرایەك بەلای بێستانێكدا دەڕۆیشت بینی سێوێك لەسەر زەوییەكە كەوتووە...
ئەویش سێوەكەی هەڵگرت و خواردی...
پاشان دەرونی سەرزەنشتی كردوو پێ‌ی ووت: تۆ شتێكت خوارد كە مافی تۆی بەسەرەوە نەبوو...
ئەویش بڕیاری دا بچێت بۆ لای خاوەن بێستان و یان ئەوەتا گەردنی خۆی پێ‌ ئازاد بكات.. یان پارەی ئەو سێوەی بداتێ‌..
كاتێ‌ چووە لای خاوەن بێستان و مەسەلەكەی بۆ گێڕایەوە...كابرای خاوەن بێستان سەرسام بوو بەم ئەمانەت پارێزی و لە خواترسانە...
پێ‌ی ووت: ناوت چییە؟
فەرمووی: پابت.
ووتی: گەردنت ئازاد ناكەم لەسەر خواردنی ئەو سێوە تەنها بە یەك مەرج نەبێت... ئەویش بریتییە لەوەی كە دەبێت كچەكەم بخوازیت و بیكەیتە هاوسەرت...
ئەوەش بزانە كە كچەكەم كەڕو كوێرو لاڵ و ئیفلیجە....
جا یان ئەوەتا دەبێت بیهێنیت یان هەرگیز گەردنت ئازاد ناكەم..
ثابت لەم دوو ڕیانەدا...بەراوردی كرد لە نێوان سزاو نارەحەتی دونیاو سزای قیامەت.. بۆیە سەرەنجام
بڕیاری رەزامەندی دا لەسەر ئەم مامەڵە قورس و گرانە....
كاتێ‌ ساتە وەختی گەیشتن بەیەك هات.. پابت تەماشای كرد ئەو كچە لەوپەڕی جوانیو شۆخ و شەنگیو زانست و تەقوادایە...
بۆیە زۆر بەلایەوە سەیر بوو... بۆچی باوكی ووتی كچەكەم كەڕو كوێرو لاڵ و ئیفلیجە...
كاتێ‌ پرسیاری لە كچەكە كرد ووتی: من كوێرم لە ئاستی تەماشاكردنی حەرام...كەڕو لاڵم لە ئاست ووتن و بیستنی ئەو شتانەی خوای گەورە تووڕە دەكات...ئیفلیجم لە ئاستی بەڕیكەوتن بەرەو رێگای حەرام...
ثابت ئەو كچەی هێناو... لە ئەنجامی ئەم هاوسەرگیرییەشەوە... كەڵە پیاوێك لە دایك بوو كە بریتییە لە:
نوعمانی كوری ثابت كە ناسراوە بە (ئەبو حەنیفە) (رەحمەتی خوای گەورەی لێ‌ بێت)

............ . ......... ............ ......... ......... .

شیر:.....
 لە ناوەڕاستی شەودا..... دەنگی دایكێك دێت كە بە كچەكەی دەڵێت: رۆڵە ئەو ئاوە بكەرە ناو شیرەكەوە تا زۆر بێت..
ئەویش دەڵێ‌: ئاخر دایكە نازانی خەلیفە عومەر قەدەغەی كردووە كە ئاو بكرێتە  ناو شیرەوە..
دایكیش ووتی: جا رۆڵە ئێستا لە كوێ‌ عومەر ئاگای لێمانە...
پاشان كچەكە ئەو ووتە زێرینە مەشهورە دەڵێ‌: جا دایە گیان ئەگەر عومەر ئاگای لێمان نەبێت و نەمانبینێت خۆ خوای عومەر ئاگای لێمانەو دەمانبینێت...
ئەمیری ئیمانداران عومەری كوری خەتتابیش (رەزای خوای گەورەی لێ‌ بێت) ئاگای لە ووتووێژی ئەم دایك و كچە لە خواترسەیە, ئەویش لەو كاتەدا كە بە شەو بە ناو كوچەو كۆڵانی ماڵی موسڵماناندا دەگەڕا تا ئاگای لە حاڵیان بێت...
بۆیە ئەو كچەی خواست بۆ (عاصم)ی كوری.. لەمانیش ئافرەتێك لە دایك بوو كە بریتییە لە (ام عاصم)..دایكی خەلیفە عومەری كوری عبدالعزیز (رەحمەتی خوای گەورەی لێ‌ بێت)


 ئا/ حاجی ئەهوەن
 

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *