چوار شت......
ئیمامی شافیعی( رەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: ( چوار شت لاشە بەهێز دەكەن: خواردنی گۆشت, وە بۆنی خۆش كردن ,وە زۆر خۆشتن بە بێ جیماع, وە پۆشینی بەرگی لە كەتان دروستكراو).
جالینۆس دەڵێت: ( چوار شت دڵ ئاسوودە دەكات: تەماشاكردنی سەوزایی, وە سەیركردنی ئاوی لەبەر ڕۆیشتوو, وە تەماشاكردنی خۆشەویستان , وە سەیركردنی بەری میوە.
وە چوار شت چاو تاریك دەكات: بە پێ خاوسی ڕۆیشتن بەرێدا, وە بەیانیو ئێوارە كردنەوە بە ڕوویەكی گرژو قورس و دوژمنایەتییەوە, وە زۆر گریان, وە زۆر سەرنجدانی دەزووی باریك,
وە چوار شت لاشە بەهێز دەكات: لەبەركردنی پۆشاكی نەرم, وە چونە حەمامی مامناوەند لە گرمیدا, وە خواردنی خۆراكی شیرینی چەور, وە بۆنی خۆش كردن.
وە لەو شتانەی زیان دەگەیەنن بە بیرو هۆش: ئاڵودە بوون بە خواردنی پیاز, وە باقلە, وە زەیتون, وە باینجان, وە زۆر جیماع كردن لەگەڵ خێزاندا, وە تەنهایی, وە بیركردنەوە, وە شەكر, وە زۆر پێكەنین, وە غەم و پەژارە).
هەروەها ئیمامی شافیعی( رەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: ( چوار شت لاشە بێ هێز دەكات: زۆر جیماع كردن, وە زۆر خەفەت خواردن, وە زۆر خواردنەوەی ئاو بە برسێتی, وە زۆر خواردنی ترشی.
وە چوار شت چاو بەهێز دەكات: دانیشتن روو بە قیبلە, وە كل كردنە چاو پێش نووستن, وە تەماشاكردنی سەوزایی, وە پاككردنەوەی مەجلیس و شوێنی دانیشتن.
وە چوار شت چاو بێ هێز دەكات: سەیركردنی پیسایی, وەلەخاچ دراو, وە داوێنی ئافرەت, وە دانیشتن یشت لە قیبلە.
وە چوار شت لە توانای جیماع كردن زیاد دەكات: خواردنی گۆشتی چۆلەكە, وە (أطریفل)ی گەورە, وە فستەق, وەخەرووب. ( تێبینی: ئەطریفل و خەروب دوو جۆرە ڕووەكن لە ناو عەرەبەكاندا زیاتر ناسراوە).
وە چوار شت لە توانای بیرو هۆشَ زیاد دەكات: واز هێنان لە زیادە بڵێیی, وە سیواك كردن, وە دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان, وە دانیشتن لە خزمەت زانایان).
سەرچاوە/ الطب النبوی ڵابن القیم الجوزیە ص323-324 مطبعە بیروت طبعە1419-1998
No comments: