چوار شت......

ئیمامی شافیعی( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت: ( چوار شت لاشە بەهێز دەكەن: خواردنی گۆشت, وە بۆنی خۆش كردن ,وە زۆر خۆشتن بە بێ‌ جیماع, وە پۆشینی  بەرگی لە كەتان دروستكراو).
جالینۆس دەڵێت: ( چوار شت دڵ ئاسوودە دەكات: تەماشاكردنی سەوزایی, وە سەیركردنی ئاوی لەبەر ڕۆیشتوو, وە تەماشاكردنی خۆشەویستان , وە سەیركردنی بەری میوە.
 وە چوار شت چاو تاریك دەكات: بە پێ‌ خاوسی  ڕۆیشتن بەرێدا, وە بەیانیو ئێوارە كردنەوە بە ڕوویەكی گرژو قورس و دوژمنایەتییەوە, وە زۆر گریان, وە زۆر سەرنجدانی دەزووی باریك,

وە چوار شت لاشە بەهێز دەكات: لەبەركردنی پۆشاكی نەرم, وە چونە حەمامی مامناوەند لە گرمیدا, وە خواردنی خۆراكی شیرینی چەور, وە بۆنی خۆش كردن.

وە لەو شتانەی زیان دەگەیەنن بە بیرو هۆش: ئاڵودە بوون بە خواردنی پیاز, وە باقلە, وە زەیتون, وە باینجان, وە زۆر جیماع كردن لەگەڵ خێزاندا, وە تەنهایی, وە بیركردنەوە, وە شەكر, وە زۆر پێكەنین, وە غەم و پەژارە).

هەروەها  ئیمامی شافیعی( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت: ( چوار شت لاشە بێ‌ هێز دەكات: زۆر جیماع كردن, وە زۆر خەفەت خواردن, وە زۆر خواردنەوەی ئاو بە برسێتی, وە زۆر خواردنی ترشی.

وە چوار شت چاو بەهێز دەكات: دانیشتن روو بە قیبلە, وە كل كردنە چاو پێش نووستن, وە تەماشاكردنی سەوزایی, وە پاككردنەوەی مەجلیس و شوێنی دانیشتن.

وە چوار شت چاو بێ‌ هێز دەكات: سەیركردنی پیسایی, وەلەخاچ دراو, وە داوێنی ئافرەت, وە دانیشتن یشت لە قیبلە.

وە چوار شت لە توانای جیماع كردن  زیاد دەكات: خواردنی گۆشتی چۆلەكە, وە (أطریفل)ی گەورە, وە فستەق, وەخەرووب.  ( تێبینی: ئەطریفل و خەروب دوو جۆرە ڕووەكن لە ناو عەرەبەكاندا زیاتر ناسراوە).

وە چوار شت لە توانای بیرو هۆشَ زیاد دەكات: واز هێنان لە زیادە بڵێ‌یی, وە سیواك كردن, وە دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان, وە دانیشتن لە خزمەت زانایان).

سەرچاوە/ الطب النبوی ڵابن القیم الجوزیە ص323-324 مطبعە بیروت طبعە1419-1998
 

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *