ڤیدیۆ:...ته‌ماشای ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ سه‌یره‌ بكەو پڕ به‌ گه‌روو بڵێ‌ (سبحان الله‌)..

دروستكراوه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار زۆرن... هه‌ندێك له‌ وشكانیدا ده‌ژین و هه‌ندێكی تر له‌ ده‌ریاو هه‌ندێكی تریان باڵنده‌ن و به‌ ئاسمانه‌وه‌ن...هه‌ندێك خشۆك و هه‌ندێكی تر له‌ ژێر زه‌ویدان... كۆمه‌ڵێكیان دڕنده‌و هه‌شیانه‌ ده‌سته‌ مۆو ماڵین...

رۆژ له‌ دوای رۆژ گیانله‌به‌ری سه‌یر ده‌رده‌كه‌وێت.. وه‌ك ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ی له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌یبینیت و كت و مت له‌ شێوه‌ی گه‌ڵای دره‌خت ده‌چێت و زۆر وورد نه‌بیته‌وه‌ فه‌رقی پێ‌ ناكه‌یت:


زۆر جار بیستومانه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێ‌ بار بێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو بایه‌كدا شه‌ن بكات و هه‌ر رۆژه‌ی ره‌نگ و بیروباوه‌ڕێكی هه‌بێت خه‌ڵكی پێ‌ی ده‌ڵێن: ئه‌ڵێی حه‌ربایه‌...!! جا با بزانین ئه‌مه‌ ڕاسته‌....
ئه‌م دیمه‌نه‌ ڤیدیۆیییه‌ی ده‌یبینی گیانله‌به‌ری (حه‌ربا)یه‌ كه‌ به‌ هه‌ر شتێكه‌وه‌ خۆی هه‌ڵواسێت ره‌نگی ئه‌و شته‌ ده‌گرێت, خوای گه‌وره‌ ئه‌م توانایه‌ی داوه‌تێ‌ تا له‌ گیانله‌به‌رانی دڕنده‌و مرۆڤ خۆی پێ‌ بشارێته‌وه‌ چونكه‌ چه‌كی به‌رگری تری نییه‌...
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌م كه‌س هه‌ن دیمه‌ن و نیشانه‌كان گه‌وره‌یی خوا ڕایان ده‌چڵه‌كێنێت و موچڕكه‌ به‌ له‌شیاندا دێنێت و پڕ به‌ گه‌روو ده‌ڵێن: پاك و بێ‌ گه‌ردی بۆ تۆ ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری كاربه‌جێ‌...

ته‌ماشای دیمه‌نه‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ بكه‌:

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *